English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاواره‌كانی کەرکووکی جەژنانەیان پێشکەش دەکرێت
2018-06-18 [10:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری خێرخوازێک بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، جەژنانەی پێشکەش بە ٦٠ خێزانی خەڵکی کەرکووک کرد، کە تا ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێن.

ئەمرۆ رێکەوتی ١٨/٦/٢٠١٨ جەژنانە پێشکەش بە ٦٠ خێزانی کەرکووکی کرا. جەژنانەکە لەلایەن خێرخوازێکەوە دابینکرابوو، کە پێکهاتبوو لە ١٢٠ کیلۆگرام گۆشتی سور و ٦٠ دەستەی شیرینی بۆ خێزانەکان دابین کراوە.

بەڕێز ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بەم پرۆژەیە گوتی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بۆنە ئاینی و نەتەوەییەکاندا جۆرەها پرۆژەی خێرخوازیی بە هاوکاری خێرخوازان و رێکخراوە جیهانی و ناوچەییەکان بەڕێوەدەبات و بەو شێوەیە جەژن لەگەڵ هەژاران و کەمدەرامەتان و ئاوارە و پەنابەران بەش دەکات و لەم جەژنەشدا بە پێشکەش کردنی ١٦٠ کیلۆگرام گۆشتی سور و ٦٠ دەستەی شیرینەمەنی خێزانە کەرکووکییەکان لە دەشتی بەهەشت بەسەر دەکەیەنەوە.





ئەم هەواڵە 2476جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad