English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆمبێكی ده‌نگی فڕێدرایه‌ ناو نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاك پارتی
2018-06-18 [11:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆمبێكی ده‌نگی فڕێدرایه‌ ناو نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاك پارتی له‌ ئاڕنه‌وتكۆی.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، بۆمبێكی ده‌نگییان فڕێداوه‌ته‌ ناو نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاك پارتی له‌ شه‌قامی ته‌حسینی گه‌ڕه‌كی كارلی بایر. به‌ هۆی كاریگه‌ریی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌، جامه‌كانی نووسینگه‌كه‌ شكاون.

تیمه‌كانی پۆلیس، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد.

24ی حوزەیران هاووڵاتییانی تورکیا بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار و 27مین خولی پەرلەمانی وڵاتەکەیان دەنگدەدەن. بە گشتی 59 ملیۆن و 391 هەزار و 328 کەس مافی دەنگدانیان هەیە ، دەنگدەرانی ناوخۆی تورکیا 56 ملیۆن و 342 هەزار و 263 کەس دەبن و لە دەرەوەی تورکیاش ، لە 60 وڵاتی جیهان و لە 123 نوێنەرایەتیدا سندووق داندراوە.

لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی توركیادا شەش بەربژێر هەن كە بریتین لە سەلاحەدین دەمیرتاش (بەربژێری هەدەپە)، مەراڵ ئاكشەنەر (بەربژێری ئی پارتی)، رەجەب تەیب ئەردۆغان (بەربژێری ئاكپارتی)، موحەڕەم ئینجە (بەربژێری جەهەپە)، تەمەل كەرەموڵڵائۆغڵو (بەربژێری پارتی سەعادەت) و دۆغو پەرینچەك (بەربژێری سەربەخۆ و سەرۆكی پارتی وەتەن). لە هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی توركیادا 56 ملیۆن كەس لە نێوخۆی توركیا و 3 ملیۆن كەس لە دەرەوەی ئەو وڵاتە مافی دەنگدانیان هەیە. دەنگدانی دەرەوە لە رۆژی حەوتی حوزەیران دەستیپێكردووە.


 





ئەم هەواڵە 3886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad