English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا حه‌شدی بۆردومان كرد و كوژراو و برینداریان هه‌یه‌
2018-06-18 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌ر بۆردومانگردنی بنكه‌یه‌كی جێگیری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لیوای 45 و 46ی له‌سه‌ر سنوری عێراق – سوریا به‌یاننامه‌یه‌كی رایگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، ده‌ڵێت، له‌ كاتژمێر 22ی شه‌وی رابردوو یه‌كشه‌ممه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ دوو مووشه‌ك بنكه‌یه‌كی جێگیری لیوای 45 و 46ی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوری سوریا بۆردومان كردوه‌ و بووه‌ هۆی كوژرانی 22 چه‌كدار و برینداربوونی 12 كه‌سی دیكه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوای له‌ ئه‌مه‌ریكا كرد روونكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ بدات چونكه‌ بۆردومانكردنه‌ له‌ ساڵه‌كانی رابردوو دژ به‌تیرۆر دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر له‌و كاته‌ی پرۆسه‌ی رزگاركردن ته‌واو بووه‌ تاكو ئێستا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ئاگاداری پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراقی و حكومه‌تی سوریا له‌سه‌ر سنور جێگیر كراون.

ئاماژه‌ی دا، گروپه‌ تیرۆرسته‌كان ده‌یانوێ هه‌لێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ناو خاكی عێراق به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رێگر بوون له‌به‌رده‌میان، بۆیه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و هێرشانه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن كۆنترۆلی سنور بكات.

روونی كرده‌وه‌، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی قائم بچن و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ئه‌نجامه‌كانی ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كات.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، سه‌روه‌ری عێراق هێڵی سووره‌، سه‌ڵامه‌تی خاكه‌كه‌ی و رێگریكردن له‌ تیرۆرستان ئه‌ركی ئێمه‌ و ته‌واوی هێزه‌ عێراقییه‌كانی دیكه‌یه‌، ئێمه‌ش به‌ بڕیاره‌كانی سه‌ركرده‌كان پابه‌ندین.

 

 





ئەم هەواڵە 13369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad