English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە
2018-06-18 [12:58 PM]

​ZNA- هەولێر


فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسڕائیل ٩ شوێنی جیاجیایان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆمباباران کرد.

هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل رایگه‌یاند كه‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا چه‌ندین شوێنی جیاجیای له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆمباباران كردووه‌ كه‌ لەم شوێنانەوە باڵۆن و كۆلاره‌ی هه‌ڵگری مادده‌ی ئاگرپڕژێن هه‌ڵده‌درایه‌ ناو خاكی ئیسڕائیل.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م زنجیره‌ بۆمبابارانەس حه‌ماس ٣  موشه‌كی هاویشته‌ باشووری ئیسڕائیل، به‌ڵام هیچكامیان زیانی گیانیان لێنەکەوتەوە.

وه‌زاره‌تی دادی ئیسڕائیل باس له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك ده‌كات كه‌ تیایدا سزا دیاریكراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌ی سه‌ربازانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌گرن تا دوایی بتوانن زیانیان پێبگه‌یه‌نن، به‌ پێی یاساكه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مكاره‌ ده‌كه‌ن سزای دە ساڵ زیندانیان بۆ دیاری ده‌كرێت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 3886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad