English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەزعەلی دڵێ بۆ سەنگەری حووسییەکان لێدەدات
2018-06-18 [01:02 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق، هیوادارە بتوانێت لەپاڵ حوسییەکانی یەمەن دژ بە وڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبی بجەنگێت.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق لە تویتێکدا بۆ عەبدولمەلیک حوسی، رێبەری حوسییەکانی یەمەن نووسیویەتی، ئەگەر ئەو رێگا درێژە و سنوورە دەستکردەکان نەبوونایەن، هیوامان دەخواست لە شەڕەکاندا دژ بە خزمەتکارانی ئیسرائیل بەشداریمان بکردبایە. ئاماژەی بەوەشداوە، ژن و منداڵی یەمەنییەکان، لەسەر دەستی وڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبی دەکوژرێن.

ساڵی رابردوو، گرتەیەکی ڤیدیۆیی قەیس خەزعەلی، لەسەر سنوورەکانی لوبنان- ئیسرائیل بڵاوبووەوە و نیگەرانیی ئیسرائیل و ئەمریکای لێکەوتەوە. ئەوکات حکومەتی لوبنان داوای لە حزبوڵڵای لوبنان کرد، لەبارەی گرتە ڤیدیۆییەکە روونکردنەوە بدات.

 





ئەم هەواڵە 5923جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad