English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی ... زەرد پۆشەکان سەرکەوتنیان بەدەستھێنا 
2018-06-18 [01:09 AM]

ZNA - ھەولێر 



لەمیانەی یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەمی جامی جیھانی لە رووسیا , ھەڵبژاردەی سوید رووبەرووی ھەڵبژاردەی کوریای باشوور بووە . 

ھەڵبژاردەی سوید توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر بۆ کۆریای باشوور . 

تاکە گۆڵەکەی ھەڵبژاردەی سویدا لە خولەکی ٦٧ بە لێدانی سزا لە لایەن یاریزان ئەندریاس گرانکفیست تۆمارکرا. 

بەم ئەنجامە ھەڵبژاردەی سوید ھاوشانی ھەڵبژاردەی مەکسیک سێ خاڵی لە کۆمەڵەکەی بەدەستھێنا و لە یاری داھاتووش رووبەرووی ئەڵمانیا دەبێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad