English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ جێبەجێكردنی گەمارۆكانی سەر ئێران تیمی هاوبەشیان
2018-06-18 [05:25 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ جێبەجێكردنی ھەموو گەمارۆ ئابووریەكانی سەر ئێران، ژوورێكی ھاوبەشیان پێكھێنا.

رۆژنامەی ھائارتسی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە ئەم تیمە ھاوبەشە بە مەبەستی دەرس وەرگرتن لە ئەزموونە ناسەركەوتووەكانی پێشتر رێکخراوە و ئەمەش دەریدەخات سیاسەتەكانی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ، بەرانبەر بە ئێران ١٨٠ پلە گۆڕانی بەسەردا ھاتووە.

ئەم تیمە بۆ جێبەجی كردنی ئەو گەمارۆیانە کار دەكات كە دۆناڵد ترامپ بریاریدابوو دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لە ماوەیەكی شەش مانگدا بۆ سەر بگەرێندرێنەوە.

رێككەوتنەكە لەنێوان "شای بابای" بەرێوەبەری وەزارەتی دارایی ئیسرائیل و "ئێران نیتزان" ھەماھەنگكاری ئابووری واشنتن ئەنجام دراوە.

 





ئەم هەواڵە 4015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad