English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران نوسینگەیەك بۆ كاروباری حەج لە سعوودیا دەكاتەوە
2018-06-18 [05:32 AM]

ZNA - هەولێر


نوسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران تایبەت بە زیارەتكارانی حەج لە سعوودیا دەكرێتەوە.

حەمید محەمەدی سەرۆكی ناوەندی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاندووە كە لەگەڵ لایەنی سعوودی رێككەوتوون بۆ ئەوەی نوسینگەیەك بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران لە سعودیا بكەنەوە.

محەمەدی دەلێت" كاری ئەو نوسینگەیە تەنیا پێراگەیشتن بەكاروباری زیارەتكارانی حەجی ئێرانی دەبێت و كاروباری سیاسی ناكات.

ئەمساڵ لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان٨٥ ھەزارو٢٠٠ زیارەتكار سەردانی سعوودیا دەكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە کە ئێران و سعوودیا بەھۆی ناكۆكیی سیاسی لە ئێستادا ھیچ پەیوەندییەكی دیپلۆماسیان نییە و لە ئاستی ناوچەكەشدا پەیوەندیەكانیان لەوپەری خراپیدایە.

 





ئەم هەواڵە 3739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad