English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرێکی پێشووی ئیسرائیل به تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران دەستگیر کرا
2018-06-18 [05:45 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەزگای ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل رایگەیاند، یەکێک له وەزیرەکانی پێشووی ئەم وڵاته به تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و سیخوری بۆ ئەم وڵاته دەستگیر کرا.

 

دەستگیرکراوەکه ناوی "گونێن سێگێڤ"ـه و له ناوڕاستەکانی دەیەی ١٩٩٠، وەزیری وزەی ئیسرائیل بووه.

 

"شین‌بێت" دامەزراوەی ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل دەڵێت، دەستگیرکراوەکه لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێران راهێنراوه و بۆ ئەوان کاری کردووه.

 

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، گونێن سێگێڤ چەند ساڵێک له نایجێریا نیشتەجێ بووه و له کاتی سەردانی بۆ "گینەی ئوستوایی" له مانگی رابردووه لەسەر داوای ئیسرائیل دەستگیر کرا و رەوانەی وڵاتەکەی کراوه.

 

Radiofarda





ئەم هەواڵە 4780جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad