English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی ... ئینگلتەرا سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستھێنا 
2018-06-18 [07:08 AM]

ZNA  - ھەولێر 


لەمیانەی یارییەکانی کۆمەڵەی حەفتەمی جامی جیھانی لە رووسیا , ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەرووی ھەڵبژاردەی تونس بووە . 


ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ ھەڵبژاردەی تونس . 

لەسەرەتا ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە خولەکی ١١ بە گۆڵێکی ھاری کین پێشکەوت , دواتر تونسییەکان لە خولەکی ٣٥ لە لێدانێکی سزا توانیان گۆڵی یەکسان بوونەوە لە رێگەی یاریزان فرجانی ساسی تۆمار بکەن , لە دوا خولەکەکانی یارییەکەش ھاری کین توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا تۆمار بکات. 

بەم ئەنجامە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا  سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا و لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دێت لە دوای ھەڵبژاردەی بەلجیکا. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad