English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كه‌م گه‌شتی فلای اربیل بۆ ستۆكهۆڵم ده‌ستی پێكرد
2018-06-19 [06:18 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


کۆمپانیای فڵای ئەربیل، یەکەم گەشتی ئاسمانيى خۆی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە بۆ ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید دەست پێ کرد.

 

 
رۆژی دووشەممە 18/6/2018 کۆمپانیای فڵای ئەربیل یەکەم گەشتی خۆی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە بۆ ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید دەست پێ کرد، باس لەوەش دەکرێت، کە لەنێو فڕۆکەکانی ئەو کۆمپانیایەدا، خانمە پێشوازیکاری کوردی تێدایە و بە زمانی کوردی زانیاری بە سەرنشینانی نێو فڕۆکەکانی کۆمپانیاکە دەدرێ.
 
کۆمپانیای فڵای ئەربیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕای گەیاندووە: "یەکەم فڕۆکەیان دوێنێ لە ستۆکھۆڵمەوە ھاتووەتەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر نیشتووەتەوە، بڕیاریشە لە ھەولێر و سلێمانی و بەغداوە گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی ئەورووپا ڕێک بخەن.
 
دەستپێکردنی گەشتەکانی فڵای ئەربیل لەکاتێکدایە، کە ھێشتا قەدەغەیە فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانیی عێراق بە ئاسمانی ئەورووپادا بفڕن، بە گوێرەی دوایین لیستی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئەورووپی ھێڵی ئاسمانی عێراق ڕێگەپێدراو نییە.
 
رابیتەی فڕۆکەوانانی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە قەدەغەی فڕین بەسەر ئاسمانی ئەورووپا ھێشتا بەردەوامە و ھۆکارەکەیشی بەھۆی "خەمساردیی دەسەڵاتدارانی عێراقەوەیە".
 
 
لە ساڵی 2015وە دەسەڵاتی فرۆکەوانیی ئەورووپا بەھۆی "نەبوونی پێوەرەکانی سەلامەتی تێیاندا"، ڕێگە نادات فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانیی عێراق بچنە سەر ئاسمانی وڵاتانی ئەورووپا.




ئەم هەواڵە 3934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad