English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆکەکانی ئیسرائیل ھێرش دەکەنە سەر پێگەکانی ئێران
2018-06-19 [06:23 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسێکی ئەمەریکی، ئیسرائیل بە کوشتنی 22 چەکداری حەشدی شعبی لە شارۆچکەی ئەلبوکەمالی سووریا تۆمەتبار دەکات.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، دوێنێ لە هێرشی فرۆکەیەکی نەناسراو بۆ سەر شارۆچکەی ئەلبوکەمال: "52 چەکدار کە پشتیوانی لە حکوومەتی سووریا دەکەن و زۆربەیان عێراقین کوژراون".

لای خۆیانەوە هێزەکانی حشدی شعبی کوژرانی 22 چەکدار و برینداربوونی 12 دیکەی لەو هێرشەی دوێنێ راگەیاند و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ئیدانەی هێرشەکەی کرد.

راستەوخۆ دوای هێرشەکە، حکوومەتی سووریا و حشدی شعبی، ئەمەریکایان تۆمەتبارکرد بەو هێرشە، بەڵام واشنتن رەتیکردەوە.

لەو بارەیەوە ئەمڕۆ (19/06/2018) بەپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە رێگای تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی گوتوویه‌تی: " ئیسرائیل، نەک ئەمەریکا لەو هێرشە بەرپرسیارە کە بۆتە هۆی کوژرانی دەیان چەکدار لەسەر سنووری عێراق  و سووریا".

ئەو بەرپرسە دەشڵێت: "پینتاگۆن بە روونی رایگەیاندووە، ئەوان ئەو هێرشەیان ئەنجام نەداوە".

پێشتر بینیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، رایگەیاندووە: "ئێمە کردەوەمان دەبێت و کردەوەشمان هەیە دژی هەوڵەکانی ئێران  وهاوپەیمانەکانی بۆ بەهێزکردنی هەژموونی سەربازی ئێران لە سەر سنوور و ناوەوەی وڵاتی سووریا".





ئەم هەواڵە 6871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad