English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل وەزیرێکی خۆی دەستگیر دەکات بە ھۆکاری سیخوری کردن بۆ ئێران
2018-06-19 [06:44 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزیرێکی پێشووی حکوومەتی ئیسرائیل بە تۆمەتی خیانەت لە وڵاتەکەی، دەستگیر کرا.

 

بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، گۆنین سیگیڤ، وەزیری وزەی ئیسرائیلی لە ساڵەکانی 1995 و 1996، سیخوڕیی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە.

 

هەروەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، گۆنین سیگیڤ لە ساڵی 2012 لە نایجیریا  چووەتە باڵیۆزخانەی ئێران و دواتریش سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

 

پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاندووە، سیگیڤ زانیاری پەیوەندیدار بە بازاڕی وزە، بنکە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و باڵەخانە و دەزگا ئەمنی و سیاسییەکانی وڵاتەکەی، داوەتە ئێران.

 

حکوومەتی ئیسرائیل بەتۆمەتی ”سیخوڕیکردنی دژی دەوڵەتی ئیسرائیل و گواستنەوەی زانیارییەکانی دەوڵەت بۆ دوژمن“، ئەو وەزیرەی پێشووی وڵاتەکەی لە مانگی رابردوو دەستگیر کردووە.

 

پێشتریش سیگیڤ بەتۆمەتی هاوردەکردنی 30 هەزار دەنکە حەبی بەرزکردنەوەی توانای سێکسی لە هۆڵەندا و بە پاسپۆرتێکی ساختە، دەستگیر کرابوو.

 

ئێران و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی دژایەتیی ئیسرائیل دەکەن و پییان وایە لەسەر خاکی موسڵمانان ئەو دەوڵەتە دروست کراوە.





ئەم هەواڵە 3691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad