ZNA – هه‌ولێر
گرووپه مافیاكانی سه‌ر به حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق كه هێز و چه‌كدار و پاره‌یان له‌به‌ر ده‌سته، به ته‌واوی كه‌ناراوه ئاوییه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه و بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی خه‌لیج ئۆنڵاین ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، داهاتی كه‌ناراوه‌كانی عێراق له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی له پارێزگای به‌سڕه به ته‌واوی له‌لایه‌ن گرووپه مافیاكان و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراقه‌وه داگیركراوه، كه له ڕێی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر بازرگانی ده‌كه‌ن و باج له‌و كه‌شتیانه‌ش وه‌رده‌گرن كه له به‌نده‌ره‌كه ده‌گیرسێنه‌وه.
ئوم قه‌سر گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری عێراقه له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌كه‌وێته نزیك سنووری نێوان كوێت و عێراقه‌وه و له ساڵی 1930 دروست كراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌نداوه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌برێ، كه سه‌رپه‌رشتی به‌نداوه‌كانی ئه‌بو فلوس و ئوم قه‌سر و فاوی گه‌وره و خورزوبێر، به‌سڕه‌ی نه‌فتی و مه‌عقه‌ل ده‌كات.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، گرووپه مافیاكان و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به هاوبه‌شی ئه‌و به‌نداوانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و داهاته‌كه‌یشی له نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك حكوومی و سوپا و سیاسیش بێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كارانه‌یان ببێته‌وه، ئه‌وا ده‌یڕفێنن یان له‌ناوی ده‌به‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، پۆلیسی ناوخۆی و ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی گومرگ و دژه تیرۆری عێراق كه له‌و ناوچانه ئه‌ركی پاراستنی به‌نداوه‌كانیان له ئه‌ستۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه مافیایانه ده‌ستیان تێكه‌ڵاو كردووه و به ملیاران دۆلار ساڵانه داهاتیان ده‌ست ده‌كه‌وێ و ده‌چێته گیرفانی ئه‌وانه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته خه‌زێنه‌ی گشتی عێراقه‌وه.
سه‌لمان به‌درانی هاورده‌كاری كه‌لوپه‌لی خۆراكی له ڕێی به‌نده‌ره‌كانی عێراقه‌وه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی و گرووپێكی چه‌كداری بهندهرێكیان داگیركردووه و ئه‌وان ده‌توانن له باجی گومرگی و هه‌موو رسووماتێك بتبه‌خشن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوبه‌شایه‌تی بكه‌یت و پاره‌یه‌كی باشیان پێ بده‌یت، ئه‌وانه‌ی خواردنه‌وه كحوولییه‌كان ده‌هێنن كه باجێكی زۆری خراوه‌ته سه‌ر سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه مافیایانه ڕێككه‌وتوون و بێ پشكنین و باج سه‌پاندن، باری خواردنه‌وه كحوولییه‌كان به ئاسانی ده‌رباز ده‌كه‌ن.
ئەم هەواڵە 7675جار خوێندراوەتەوە |