English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێبوار تاڵەبانی: نایەڵێن ئەوانەی سکاڵایان لەدژی ئێمە تۆمار کردووە بە مەرامەکانیان بگەن
2018-06-19 [07:25 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕای دەگەیەنێت وەڵامی یاساییان بۆ سکاڵاکان دەبێ و ناهێڵن ئەوانەی سکاڵایان لەدژ تۆمار کردووە، بگەنە مەرامی خۆیان.

 

ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لەدژی تۆمار کراوە ڕایگەیاند: "ناو بەناو کۆمەڵێک کێشەمان بۆ دروست دەکەن، ئامانجیشیان ئەوەیە ئێمە بوەستێنن و بۆشاییەکی ئیداری دروست ببێت، هەروەها ئەو پۆستەش کە هەیە لە دەستی کوردی دەربهێنن، بەڵام ئێمە وەڵامی یاسایی خۆمان هەیە و وەڵامیان دەدەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناهێڵین بگەنە ئەو مەرامەی کە دەیانەوێت".

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەوان بابەتێکیان ورووژاندووە کە پەیوەندی بە دەوامکردنی ئەندامانی ئەنجومەن و خەرجکردنی پارە بۆ ئەو ئەندامانەوە هەیە، بە ئاشکرا دەڵێن بۆ خۆتان بە کوردستانەوە بەستووەتەوە و بۆ ڕیفراندۆمتان کردووە؟ جارێکی دیکە هەموو ئەمانەیان هێناوەتەوە گۆڕێ، بۆیە ئێمەش دەبێ وەڵامیان بدەینەوە".

 

ڕێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "هەموو داواکان سیاسین و هیچ داوایەکیان پەسەند و مەنتیق و یاسایی نییە".

 

bas





ئەم هەواڵە 2803جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad