English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای فیدرالی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌لامی تانه‌ی سێ لایه‌ن ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌لبژاردن
2018-06-19 [07:23 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دادگای فیدڕالیی عێراق لەسەر تانەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوو لایەنی دیکە کۆ دەبێتەوە.

 

رۆژی سێشەممە ١٩/٦/٢٠١٨، ئیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق رایگەیاندووە، کاتژمێر ١٠ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە ٢١/٦/٢٠١٨ دادگا چاو بە  تانەی ئەو سێ لایەنە دەخشێنێت.

 

دوای پەسەندکردنی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن بەبێ ئامادەبوونی ھەموو کوتلەکان لە پەرلەمان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، پارتی و سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە دادگای فیدڕالی، تانەیان لە یاساکە دا.

 

رۆژی ٦/٦/٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و یاسای ھەڵبژاردنی ھەموار کردەوە. لەناو دانیشتنەکەدا، پەرلەمانتارانی گۆڕان بە پشتگیریی پەرلەمانتارانی کۆمەڵ، پێشنیازی رەتکردنەوە و ھەژمارنەکردنی دەنگی تایبەت (دەنگی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان)یان لە ھەرێمی کوردستان کرد و پەرلەمانیش کردییە یاسا.





ئەم هەواڵە 2437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad