English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو : شاری سلێمانی بۆ ماوەیەک بێ ئاو دەبێت
2018-06-19 [07:25 AM]

ZNA – هه‌ولێر


 

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت، لە رۆژی چوارشەممە 20/6/2018، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، هێڵی دووەمی گواستنەوەی ئاوی دووکان رادەگیرێت.

 

ئامانج جەلال ئاگاداری دانیشتوانی ئەم ناوچانەی کردووەتەوە، کە لەڕێی هێڵی دووەمی ئاوی دووکان- سلێمانی ئاویان بۆ دابین دەکرێت و رایگەیاندووە، ماوەی شەو و رۆژێک بێ ئاو دەبن.

 

هەروەک بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە، ناوچەکان بریتین لە؛

زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی، ناوچەی قڕگە، شارۆچکە و شارەدێکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە، پیرەمەگروون، بازیان، ئەڵڵایی و تەیناڵ.





ئەم هەواڵە 3070جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad