English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كيم جونگ ئوون سه‌ردانی چین ده‌كات
2018-06-19 [07:36 AM]


لەدوای لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون ، سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ یەکەمجار بەفەرمی سەردانی چین دەکات.

میدیاکانی چین بڵاویانکردووەتەوە ، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە کیم جۆنگ ئوون ، سەرۆکی کۆریای باکوور بە فەرمی سەردانی پەکینی پایتەختی چین بکات.

هێزە ئەمنییەکانی چین بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 19-6-2018 بەر لە گەیشتنی کیم جۆنگ ئوون رێکاری تووندیان لە نزیک فڕۆکەخانەی پەکین گرتووەتەبەر و هاوکات رێگەیان بە رۆژنامەڤانان نەداوە هیچ وێنەیەکی ناوچەکە بگرن.

بڕیارە کیم جۆنگ ئوون بۆ ماوەی دوو رۆژ لە پەکین بمێنێتەوە و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی چین ئەنجامبدات.

تاوەکو ئێستا سەرۆکی کۆریای باکوور دووجاری دیکە سەردانی چینی کردووە ، بەڵام هەردوو سەردانەکەی رابردووی بەنهێنی و دوور لە چاوی کامێراکان بووە.





ئەم هەواڵە 2920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad