English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە: ژنانی ئەفغانستان وێنەی سێڵفی لەگەڵ چەكدارەكانی تاڵیبان دەگرن
ژنانی ئەفغانستان وێنەی سێڵفی لەگەڵ چەكدارەكانی تاڵیبان دەگرن
2018-06-19 [07:40 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ژمارەیەك لە ژنانی ئەفغانستان پێشوازییەكی گەرمیان لە چەكدارەكانی تاڵیبان كرد كە لە رۆژانی رابردوو كە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە گەڕابوونەوە نێو چەند ویلایەتێكی ئەو وڵاتەو وێنەی سێڵفییان لەگەڵ گرتن.

ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئەفغانستان چەند وێنەیەكیان بڵاوكردووەتەوە كە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ژنانی ئەو وڵاتە بەبۆنەی هاتنەوەی چەكدارەكانی تاڵیبان بۆ جەژنی رەمەزان خۆشحاڵن‌و پێشوازیشیان لە ئاگربەستەكەی نێوان حكومەت‌و تاڵیبانیش كردو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، ژنانی ئەفغانستان خوازیارن ئەم ئاگربەستە ببێتە هۆی ئاشتی‌و رێكەوتنێكی یەكجاری.

لای خۆشیانەوە ژمارەیەكیتر لە هاووڵاتیانی ئەفغانستان رەخنەی توندیان لەم ژنانە گرتووەو رایدەگەیەنن، بزووتنەوەی تاڵیبان هیچ ئیرادەیەكی بۆ ئاشتی‌و رێكەوتن‌و كۆتاییهێنان بە شەڕ نییە، ئەمە تەنها یارییەكە.

پێشترو لەكاتی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ژنان بە عەبایەك‌و تەنها لەگەڵ هاوسەرەكەیان یاخود كەسێكی پلە یەكیان دەیانتوانی بڕۆنە دەرەوەی ماڵەكانیان‌و لە خوێندن‌و كاركردنیش بێ بەش كرابوون.

دوای ئاشكراكردنی ئاگربەست لەلایەن محەمەد ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان‌و گروپی تاڵیبان، چەكدارەكانی تاڵیبان لە یەكەم رۆژو دووەم رۆژی جەژن لە ژمارەیەك لە ویلایەتەكانی ئەفغانستان هاتنەنێو شارەكانەوەو لەگەڵ هێزەكانی ئەفغانستان جەژنیان كرد.

هەرچەندە ئەم پێكەوە جەژن كردنە پێشوازییەكی زۆری لێكرا، بەڵام لە ویلایەتی نەنگرهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان كۆبونەوەی چەكدارەكانی تاڵیبان‌و هێزەكانی ئەفغانستان رووبەرووی هێرشێكی خۆكوژی بوونەوەو لە ئەنجامدان 25 كەس كوژران‌و 54 كەسی دیكەش بریندار بوون‌و دوای تەقینەوەكەش تاڵیبان تەقینەوەكەی ئیدانە كردو گەشت‌و سەردانی چەكدارەكانی لەناو ئەفغانستان قەدەغە كرد.

 

 





ئەم هەواڵە 4129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad