English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش 30 ئەندامی هۆزی شەممەری رفاندووه‌
2018-06-19 [07:44 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای دور رایگەیاند چەکدارانی رێکخراوی داعش ، 30 کەسی هۆزی شەممەر-یان رفاندووە و تەرمی 7 کەسیان لە بیابان دۆزراونەتەوە.

عەلی نەواف ، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای دور لە پارێزگای سەلاحەددین رایگەیاند ، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی شەوی یەکشەممە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراون ، گەیشتووەتە 30 کەس و سەرجەمیان لە هۆزی شەممەر-ن و رۆژی دووشەممە تەرمی 7 کەسیان بە دەستبەستراوەیی لە بیابان دۆزراونەتەوە.

عەلی نەواف روونیکردەوە ، چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی حەزەر ، بیابانی رۆژئاوای سەلاحەدین و باشووری موسڵ بڵاوبوونەتەوە ، هەروەها لە ناوچەکانی سەرار ، رۆژئاوای تلول باج ، رۆژئاوای شەرگات ، باشوور و رۆژئاوای حەزەر ، باشووری موسڵ ، چیای حەمرین و ناوچەکانی عیس لە رۆژهەڵاتی سەلاحەدین هەن.

سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای دور، دەڵێت "ئێستا لەو ناوچانەدا داعش هەن و هاووڵاتییانیش دەبنەقوربانی و راگەیاندن و هێزە ئەمنییەکانیش لەوێ نین تاوەکو پارێزگاری لە هاووڵاتییان بکەن".
 





ئەم هەواڵە 2278جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad