English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان دوادەكەوێت
2018-06-19 [08:03 AM]

ZNA-هەولێر


بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند کاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلە کۆتاکان دیار نییە و گوتیشی "لە سەدا پەنجای کارەکانیان تەواو بووە".

کەریم لەتیف ئیسماعیل ، بەرێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە راگەیاند: "کارکردن لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی ١٢ی ئامادەیی ‌و ٩ی بنەڕەتی بەردەوامە ، ناتوانین رۆژێک دیاری بکەین ‌و بڵێین لەو کاتەدا ئەنجام رادەگەیەنین ، چونکە بەشێک لەکارەکان ماوە بکرێت ، ئەوەش نازانرێ چەند کاتی پێویستە".

بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە ، باسی لەوەش کرد ، لەپێناوی ئەوەی ھەڵەیان بەسەردا تێنەپەڕێ ‌، تیمەکانیان زۆر بە وردی سەرقاڵی کارەنیانن ، گوتیشی "ئێستا لەسەدا پەنجای کارەکان تەواو بووە ، تیمەکانیش زۆر بەباشی کارەکانیان دەکەن لەپێناو ئەوەی لە کەمترین کاتدا کارەکان تەواو بکەین ‌و ئەنجامەکان رابگەیەنین".

رۆژی یەکشەممە ٢٧-٥-٢٠١٨ تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ پۆلە ئامادەییەکان دەستیپێکرد ‌و رۆژی دووشەممەش ٢٨-٥-٢٠١٨ دەستپێکی تاقیکردنەوەی پۆلی ٩ی بنەڕەتی بوو ، لە سەرجەم ھەرێمی کوردستاندا ٢٣٤ھەزار و ٨٤ قوتابی تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاکانیان لە ٤٢٩٥ ھۆڵدا ئەنجامدا ، لەو ژمارەیەشدا ١٢٠ ھەزار و ١٢٠یان قوتابی ئامادەییەکان ‌و ١١٣ ھەزار و ٩٦٤یان قوتابی نۆی بنەڕەتی بوون.


رووداو





ئەم هەواڵە 4597جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad