English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەشتی ئاسمانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەرمینیا دەست پێدەکات
2018-06-19 [08:10 AM]

ZNA-هەولێر


‏دانا محەمەد سەعید لێپرسراوی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی‏ دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەرمینیای راگەیاند .

رۆژی ھەینی رابردوو لەلایەن ھێڵی ئاسمانی ئەرمینیا گەشتەکانی نێوان سلێمانی و ئەو وڵاتە دەستی پێکرد. .

لێپرسراوی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی‏ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەیبە بایەخی دەستپێکردنەوەی گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەرمینیا کرد کە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی ھەیە، بەتایبەت بۆ بواری گەشتیاری و ھەروەھا بەشێکی زۆر لە قوتابی و خوێندکارانی توانا سازی کوردستان کە لە وڵاتی ئەرمینیا دەخوێنن سوود لەو گەشتانە وەردەگرن .

شایانی باسە ژمارەیەک قوتابی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەیەکەوە لە ئەرمینیاوە گەیشتنەوە سلێمانی، بە پێچەوانەشەوە چەند گروپێکی گەشتیاری لە سلێمانیەوە لەرێگای ھێلی ئاسمانی ئەرمینیا بەرەو ئەو ولاتە سەفەریان کرد .

سەرچاوە - راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن





ئەم هەواڵە 2557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad