English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی ئه‌و مۆڵه‌ی "دڵی منداڵه‌ هه‌تیوه‌كانی شكاند" فراوان ده‌بێت
2018-06-19 [08:27 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەھۆی ئەوەی" رێگا بە چەند منداڵێکی ھەتیوو نەدراوە" بچنە ناو یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵگا بازرگانییەکانی شاری بەغدا، ھەڵمەتی بایکۆتکردنی مۆڵەکە بەفراوانی دەستیپێکردووەو ھەڵسەنگاندنی ھاووڵاتیان بۆ پەیجی فەرمی مۆڵەکە مۆڵەکە لە ٤.٥ ئەستێرەوە بۆ ١.٦ دابەزیوە.

چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵا‌یەتییەکانەوە گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکرادووەتەوەو خۆبەخشەکانی تیمی "رحماء بینھم" بۆ ھاوکاریکردنی ھەژاران بە ھاوڕێیەتی ١٥ منداڵی ھەتیوو لە بەردەم مۆڵی مەنسوور لە ناوەڕاستی شاری بەغدا لەبەر خۆر راوەستاوون و دەڵێن: "بەھۆکارێکی نادیار رێگەیان نەداوە منداڵەکان بچنە ناو مۆڵەکەوەو یاری بکەن".

ھەڵمەتەکە دژی مۆڵی مەنسوور فراوان بووەو ھاشتاگی (#مقاگع_مول_المنێور) لە تویتەر زیاتر لە ٢٠ ھەزار تویتی لەسەر کراوەو ھەڵسەنگاندنی پەیجی فەرمی مۆڵەکەیش بۆ خوار دوو ئەستێرە دابەزیوە و تەنانەت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس بە ١ ئەستێرە ھەڵسەنگاندنیان بۆ کردووە.

بەڵام بەڕێوەبەری کارگێڕیی مۆڵی مەنسوور رەتیدەکاتەوە کە پێشوازییان لەو منداڵە ھەتیوانە نەکردبێت.

سەعد کوردی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی مۆڵەکە دەڵێت: "ئیدارەی مۆڵەکە تەنھا داوایان لە تیمە خۆبەخشە خێرخوازەکە کردووە چەند خولەکێک چاوەڕوانبن تا شوێن بۆ منداڵەکان ئامادە بکرێت".

ھەروەھا گوتوویەتی: "مۆڵەکە رۆژانە پێشوازیی لە رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان دەکات و پێشوازییان لە ١٥٠ تا ٢٠٠ منداڵی ھەتیوویان کردووە و مێز و شوێنی یاریی خۆڕاییان بۆ ئامادە کردوون".

ھەروەھا گوتوویەتی: "ئەو تیمە لە ناکاو ھاتوون و چەند خولەکێک چاوەڕوانیان نەکردووەو دەستبەجێ دەستیان کردووە بە ھەڵمەت دژی مۆڵی مەنسوور. وەک نیازپاکییەکیش ئامادەین خواردن و جلوبەرگ ببەخشینە ھەتیووەکان و رێگەشیان بدەین ماوەی یەک ساڵی تەواو بە خۆڕایی لە کۆمەڵگە بازرگانییەکەدا یاریی بکەن".

بەڵام ئەو پاساوە لای بەرپرسانی تیمە خۆبەخشەکە پێشوازی لێ نەکراوەو دەستپێشخەرییەکەی مۆڵی مەنسووریان رەتکردووەتەوە.

ئیبراھیم تەھا، بەرپرسی میدیایی تیمە خۆبەخشەکە دەڵێت: "ئەوان بەپاساوی ئەوەی ھەتیووەکان خواردنگەکان قەرەباڵغ دەکەن و دەشێوێنن، رێگەیان نەداوە بچنە ژوورەوە. ئێمەش دەستپێشخەرییەکەی مۆڵەکە رەتدەکەینەوە چونکە دۆریان لەگەڵدا کردووین.

مۆڵی مەنسوور یەکێکە لە گەورەترین مۆڵەکانی شاری بەغدا و لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٣ـەوە کراوەتەوەو بڕی ٣٥ ملیۆن دۆلاری تێدا خەرجکراوەو لە ٤ نھۆم پێکدێت و زیاتر لە ١٧٠ دووکان و ژمارەیەک براندی بازرگانی لە خۆدەگرێت.

 

بۆبینینی زیاتر له‌ سه‌ر منداله‌كان كایك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌

https://www.facebook.com/ruhmaa.benahm/videos/828497747355468/

 





ئەم هەواڵە 6988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad