English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان زانیاری بلاوده‌كرێته‌وه‌
2018-06-19 [08:36 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو داھاتەی کە دەگاتە دەستی، مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دابەش دەکات و ئەگەریش ھەیە مووچەی وەزارەتێک بخاتە یەکەمی ڕیزبەندیی دابەشکردنی مووچەوە.

بەر لە جەژنی ڕەمەزان، مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە خانەنشینانیشەوە دابەش کرا، لە کاتێکدا مانگەکانی پێشوو، دابەشکردنی مووچەی ھەر مانگێک، تا کۆتایی ڕۆژەکانی ئەو مانگە بەردەوام دەبوو.

ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەیەکان لە نێو دیوانی وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، مووچەی مانگی نیسان (مانگی ٤)، لە سەرەتای مانگی ٧ دەست پێ دەکات و وەزارەتی دارایی لە خشتەیەکدا ناوی ئەو وەزارەتانە ڕادەگەیەنێت کە مووچەیان پێ دەدرێت.

ھەر بەپێی زانیارییەکان نێو دیوانی وەزارەتی دارایی، وەزارەتەکە گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکات کە مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە پێش بخات و بکرێتە یەکەمین وەزارەت لە پێدانی مووچە، ھەروەک پێشتر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داوای کردبوو.

 

بەپێی سەرچاوەیەک کە ئەگەر لە ھەفتەی داھاتوودا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی وردبینیکردن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت، ئەوا بڕیاری دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتە لە یەکەمینی ڕیزبەندییەکەدا جێگیر دەکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری زیاتر لە ٣٧٠ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە بۆ دابین دەکرێت، لەگەڵ ٣١٧ ملیار دیناری حکوومەتی عێراق و ٢٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییەکان، بە شێوەیەکی مانگانە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی پێ دابەش دەکەن.


باسنیوز
 





ئەم هەواڵە 35140جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad