English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافرەتێک لە دووکان به‌فیشه‌ك گیانى لەدەستدا
2018-06-19 [08:43 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە ئافرەتێک لە قەزای دووکان، بەھۆی ڕووداوێک گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩/٦/٢٠١٨، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "شەوی ڕابردوو ١٨/٦/٢٠١٨، لەگوندی چۆبڵاغی سەر بە قەزای دووکان، ئافرەتێک بەناوی (چ، ع، ر) تەمەن ٣٤ ساڵ، کە دایکی شەش منداڵە، بەھۆی بەرکەوتنی فیشەکێک، گیانی لەدەست دا".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە: "بە گوتەی باوکی ژنەکە، لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەکەیدا فیشەک لە دەمانچەکەی دەرچووە و بەر کچەکەی کەوتووە، بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیس، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و "باوکی ئافرەتەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە"





ئەم هەواڵە 4531جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad