English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەی ئەو دوو قەوانە ببینە کە بەر لە ٤١ ساڵ رەوانەی گەردوون کراون
2018-06-19 [08:47 AM]

ZNA-هەولێر


 

 

لە ساڵی ١٩٧٧ دوو قەوان بەناوی" ڤۆیەجەر گۆڵدن ریکۆرد'' لە رێگای دوو کەشتی ئاسمانی رەوانەی بۆشای ئاسمان کران و تیایاندا کەلتوور و ژیانی زەوی تۆمار کراوە.

قەوانەکان چەندین تۆماری دەنگی جیاوازی مرۆڤ بە ٥٥ زمانی جیاواز و دەنگی چەندین ئاژەڵ و سرووشتی زەوی لە خۆ دەگرێت. ھەر لەو دوو قەوانە ١١٥ وێنەی مرۆڤ و زەوی و مۆسیقاکانی گەورە میوزیسیان بێتھۆڤن و باخ  و چەند میوزیکژەنێکی دیکە بوونیان ھەیە.

بەگوێرەی زانیاریە پێشکەشکراوەکانی پێگەی ئەلیکترۆنی ناسا، قەوانەکان لە ئاڵتوون دروست کراون و قەبارەی ھەر یەکەیان ٣٠.٢٥ سانتیمەر دەبێت.

جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و کورت واڵدھێیم، سکرتێری گشتی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیامی خۆیان لەناو قەوانەکان ھاوپێچکردووە و  تیایدا دەڵێن کە ئەمە دیارییە لە زەوییەوە بۆ ئەوەی ئەو قەوانانە دەدۆزێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٢، ڤۆیەجەر ١، ١٧.٩ ملیار کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوور بووە و ساڵانە ٣.٧ یەکەی بۆشای ئاسمان دەبڕێت( ١ یەکەی بۆشای ئاسمان یەکسانە بە ١٤٩.٥٩٧.٨٧٠.٧٠٠ مەتر) و ڤۆیجەر ٢، ١٤.٧ ملیار کیلۆمەتر لە زەویەوە دوورە و ساڵانە ٣.٣ یەکەی بۆشای ئاسمان دەبڕێت.

مەبەست لە ناردنی ئەو دوو قەوانە ناساندنی زەوی بوو بە کەسانێک کە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دەژین و ئاشنا نین بە سرووشت و زیندەروانی ئێمە و تاکو ئێستاش بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەو دوو کەشتییە لە گەشتەکەیان بەردەوامن.

کۆمەڵێک وێنە کە لەسەر ئەو قەوانانە تۆمار کراون کە رەوانەی دەرەوەی ھەسارەی زەوی کراون

 

 

 





ئەم هەواڵە 21229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad