English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەیەکی ماسنجەری فەیسبووک چارەسەر دەکرێت
2018-06-19 [09:00 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، کێشەیەکی پڕۆگرامەکەیان لەسەر سیستەمی IOS چارەسەر کرد.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، ڤێرژنی نوێی (١٧٠.٠)ی پڕۆگرامەکەیان لەسەر سیستەمی IOS بەردەست کرد، دوای ئەوەش بەکارھێنەرانی سیستەمی IOS لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەخنەیان لە بەرپرسانی ماسنجەر گرت و ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە پڕۆگرامەکە لەناکاو دەوەستێت.

دوای ئەوەی بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک بەدواداچوونیان بۆ ئەم کێشەیە کرد، بۆیان دەرکەوت کە ڤێرژنەکە کێشەی تێدایە و ئێستا ڤێرژنێکی نوێی ماسنجەریان بە ژمارەی (١٧٠.١) لەسەر سیستەمی IOS بەردەست کردووە و کێشەکەشی تێدا چارەسەر کراوە.

ئەگەر ماسنجەرەکەی تۆش لەناکاو لەکار دەکەوێت و دەوەستێت، پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا بۆ ڤێرژنی (١٧٠.١) نوێ (Update) بکەرەوە، بەمەش کێشەکەت چارەسەر دەبێت.

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی ٢٠١١دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 14305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad