English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیڤرا: داواکارم هەرکەس داوەتی ماڵی رۆناڵدۆ کرا نەڕوات
2018-06-19 [09:24 AM]

ZNA - ھەولێر



پاتریس ئیڤرای یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ھاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی، لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی تکا دەکەم ئەگەر رۆناڵدۆ داوەتی ھەر کەسێکی کرد بۆ ماڵی خۆی، نەڕوات، چونکە زەرەر دەکات.

ئیڤرا کە ساڵانێک لەگەڵ رۆناڵدۆدا پێکەوە لە مانچێستەر یونایتد یاریکردووە، لەو چاوپێکەوتنەدا چەندین بابەتی جیاواز و نھێنی لەسەر دۆن ئاشکراکردووە کە لە یەکەم یاری ھەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا ھاتریکی تۆمارکرد.

ئیڤرا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ئای تی ڤی بەریتانیدا گوتی ئەگەر رۆناڵدۆ بانگھێشتی کردیت بۆ ماڵەکەی خۆی بۆ نانخواردن، پێمباشە رەتی بکەنەوە، من جارێک چوومە ماڵیان پاش مەشقێکی زۆر و زۆریش ماندووبووم، کاتێک نانخواردن دەستیپێکرد  و نان دانرا، ھەموو ئەوەی ھێنرایە سەر خوانەکە تەنیا زەڵاتە، مریشک و ئاو بوو، ھیچ شتێکی دیکەیان نەھێنا و خواردنەکە بەشێوەیەک سووک بوو کە ھەرگیزی کەسی تێرنەدەکرد، من پێشبینیم دەکرد دواتر خواردنی سەرەکی بێت، بەتایبەت گۆشت بەڵام ھیچ نەھات.

یاریزانە فەرەنسییەکە زیاتر روونیدەکاتەوە کاتێک رۆناڵدۆ نانەکەی تەواوکرد، ھەڵسا و دەستیکردەوە بە یاریکردن بە تۆپ، داوای لێکردم منیش لەگەڵیدا یاری بکەم، بەڵام من گوتم با جارێ نانەکەمان بخۆین، کەچی خواردنەکە تەواو بوو بوو و ھیچی دیکەش نەھات، ناچار منیش دەستمکرد بە یاریکردن لەگەڵیدا.

ئیڤرا زیاتر دەڵێ دواتر لە دڵی خۆمدا لە ھۆکاری ئەوەم پرسی و بیرم کردەوە کە ئەو کەمە خواردنە دەبێ پەیوەندی بەچییەوە ھەبێت، ئایا لەبەرئەوەی خواردن کەمبووە یان لەبەرئەوەی رۆژی دواتر یاریمان ھەیە و نایەوێ خواردنی زۆر بخۆین، بەڵام بۆم دەرکەوت وانییە و ئەوە خوی ھەمیشەییە، بۆیە داواکارم ھەرکەس داوەتی ماڵی رۆناڵدۆ کرا نەڕوات، چونکە بەبرسیەتی دێتەوە، ئەو ماشێنێکە و لە مەشقکردن راناوەستێت.


رووداو





ئەم هەواڵە 10405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad