English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خێراترین کارتی سووری مۆندیال بەرزکرایەوە 
2018-06-19 [12:24 PM]

ZNA  - ھەولێر 



لەمیانەی یاری ھەردوو ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و ژاپۆن کە ئێستا بەڕێوەدەچێت یەکەم حاڵەتی کارتی سوور درا بە یاریزانێک.  


لە خولەکی ٣ ی یارییەکە ناوبژیوانی یاری کۆلۆمبیا و ژاپۆن کارتێکی سووری بە یاریزان کارلۆس سانشێز دا و لێدانێکی سزای لەسەر کۆلۆمبیا ھەژمار کرد. 

یاریزانی ژاپۆنی شینجی کاگاوا توانی لێدانە سزاکە  جێ بەجێ بکات و گۆڵی یەکەمی بۆ ھەڵبژاردەی ژاپۆن تۆمارکرد . 

ئەم کارتە سوورە یەکەم کارتی سووری ئەم مۆندیالەیە و خێراترینیش دەبێت , چونکە تەنھا دوای سێ خولەک لە دەست پێکردنی یارییەکە بە یاریزانێک دراوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad