English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی پەنابەرانی جیهان بۆ پێنجەم ساڵه زیاد دەکات
2018-06-19 [12:59 PM]

ZNA- هەولێر


 

هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی پەنابەران، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوه یەکگرتووەکان راپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی ئاوارەکان له جیهان بڵاو کردەوه. ئاماری پەنابەران بۆ پێنجەم ساڵ زیادی کردووه.

 

بەپێی راپۆرتەکه، ژمارەی ئەو کەسانەی تاکو کۆتایی ساڵی٢٠١٧ شوێنی نیشتەجێ‌بوونیان جێ‌هێشتووه، گەیشتۆته ٦٨.٥ملیۆن کەس.

 

هۆکاره سەرەکییەکانی ئاواره بوون بریتین له توندوتیژی و شەڕ و ئازاردان. ئەوەی جێگەی سەرنجه لەم ژمارەیه، ٤٠ملیۆن کەسیان ئاوارەی ناوخۆیی وڵاتەکانن.

 

بەپێی ئامارەکان، دوو لەسەر سێی پەنابەران خەڵکی ٥وڵاتن. ٦ملیۆن سووری، ٢ملیۆن و ٦٠٠هەزار ئەفغانی، نزیکەی ٢ملیۆن و نیو له سوودانی باشوور، یەک ملیۆن و ٢٠٠هەزار بۆرمایی و نزیکەی ٩٩٠هەزار سومالی.

 

بەردەوام بوونی شەڕی ناوخۆیی سووریا یەکێک له هۆکاره سەرەکییەکانی زۆر بوونی ئاوارەکانی جیهانه، بەڵام خراپیی بارودۆخی وڵاتانی وەک کۆنگۆ و سوودانی باشوور له هۆکارەکانی دیکەن.

 

بۆ چوارەم ساڵی لەسەر یەک، تورکیا زۆرترین پەنابەری لەخۆ گرتووه و ژمارەی پەنابەران لەم وڵاته ٣ملیۆن و نیو کەسه. دوای تورکیا وڵاتانی پاکستان و ئۆگاندا زۆرترین پەنابەریان تێدایه.

 

نەتەوه یەکگرتووەکان سەبارەت به نیشتەجێ‌کردنی پەنابەران ناڕازییه و دەڵێت، نیشتەجێ‌کردنی ئاوارەکان سەدا٥٤ کەمی کردووه.

 

هەر بەپێی راپۆرتەکه، سەدا٥٢ی ئاوارەکانی جیهان، منداڵانی خوار ١٨ساڵن.

 

BBC





ئەم هەواڵە 5182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad