English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ چاودێری مافی مرۆڤی نەتەوه یەکگرتووەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی حوسێن‌پەناهی دەکەن
2018-06-19 [01:23 AM]

ZNA- هەولێر


 

سێ چاودێری مافی مرۆڤی نەتەوه یەکگرتووەکان له بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی "رامین حوسێن پەناهی" دەکەن.

 

له بەیاننامەکەدا هاتووه، ئەشکەنجەدان و نەبوونی پارێزەر و نەبوونی چاودێریی پزیشکی، نیگەرانییەکانی سەبارەت به یاسایی نەبوونی پرۆسەی دادگایی کردنی حوسێن پەناهی زیاد کردووه.

 

تاکو ئێستا زۆریەک له رێکخراوه ناوخۆیی و بیانییەکانی مافی مرۆڤ و دەیان پارێزەر له ئێران داوای راگرتنی لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهیان کردووه، بەڵام بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لەسەر سزایەکه و جێ‌بەجێ کردنی پێداگرن.

 

رامین حوسێن پەناهی چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی رابردوو به تۆمەتی هەڵگەڕانەوەی چەکداری و ئەندامێتی له حزبی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ئەم تۆمەته چەندین جار لەلایەن پارێزەری حوسێن پەناهی و بنەماڵەکەی رەت کراوەتەوه.

 

Radiofarda





ئەم هەواڵە 3106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad