English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرێکارێکی شارەوانی دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوە زبڵ 
2018-06-19 [04:06 AM]

ZNA  - ھەولێر 



لە شارۆچکەی ھەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای ھەولێر، کرێکارێکی شارەوانی کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەکی کۆکردنەوەی خاشاک و گیانیلەدەستدا. 

رائید فازڵ حاجی حوسێن، گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، کۆمپانایەکی خۆماڵی کە کاری پاککردنەوە دەکات، ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی خاشاکیان داوەتە دەست کەسێک، کە مۆڵەتی شۆفێری نییە، لەکاتی ئەنجامدانی کاری پاککردنەوەدا کرێکارێکی شارەوانی بەناوی "زاھیر موراد" کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

رائید فازڵ حاجی راشیگەیاند، ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکەی لێخوڕیوە بەمەبەستی کاری پێویست دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.

زاھیر موراد، کرێکاری شارەوانی، کە خەڵکی شارۆچکەی ھەریر بوو، چوار منداڵی ھەبووە. ماوەی ١٥ ساڵ کاری پاککردنەوەی کردووە.

سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 5914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad