ZNA - هەولێر ھاوپەیمانی فەتح بەرگری لە بوونی گروپەكانی حەشدی شەعبی لەناوخۆی سووریا دەكات.
ئەحمەد ئەسەدی گوتەبێژی فەرمی ھاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی ھادی عامری رایگەیاند، سەركۆنەی بۆمبابارانکردنی ھێزەكانی حەشدی شەعبی لەنێو خاكی سووریا دەكەین.
ئەسەدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆردوومانكردنی حەشدی شەعبی دەچێتە خانەی بەرگریكردن لە تیرۆرەوە.
دوێنی لە بۆمبابارانێکی ئاسمانیدا، كەوەك ئەمریكا رایگەیاندووە فڕۆكەكانی ئیسرائیل ئەنجامیان داوە، چەند بارەگایەكی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە نزیك ئەلبوكەمال كرانە ئامانج.
ئەم هەواڵە 5998جار خوێندراوەتەوە |