English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌کرۆنیش تووڕە بوو
2018-06-19 [05:24 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆکی فەڕەنسا حەز ناکات بە نازناو یان ناوی کورتکراوە بانگ بکرێت

ئیمانوئێل مەکرۆن لەکاتی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی لەسێدارەدانی  بە سەدان ئەندامی هێزی بەرگریی فەڕەنسا لە پاریس ، وانەیەکی دوورودرێژی دا بە میردمنداڵێک.

مێردمنداڵەکە بە شێوازێکی خۆمانە لەکاتی تەوقەکردنی مەکرۆن لەگەڵ گەنجەکان، پێی دەڵێت چۆنی مانو. مەکرۆنیش پەنجەی لێ بەرز دەکاتەوە و دەڵێت تۆ هەڵەیت. پێویستە من بە جەنابی سەرۆک بانگ بکەیت.

کوڕەکە کە شەرم دەکاتەوە، یەکسەر داوای لێبوردن دەکات، بەڵام مەکرۆن چێرەی پێ دەدات و دەڵێت تۆ لە بۆنەیەکی فەرمیدایت و پێویستە بە باشی هەڵسوکەت بکەیت، دەتوانیت خۆت گێل بکەیت بەڵام ئەمڕۆ رۆژێکی نەتەوەییە بۆیە دەبێت بە جەنابی سەرۆک بانگم بکەیت.

 





ئەم هەواڵە 3892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad