English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هەولێر: لەسەر شکاندنەوە سەر یەکتری بە ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا
2018-06-20 [07:27 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا راگەیاند، کە لەسەر شکاندنەوە سەر یەکتری بە ئۆتۆمبێل، لە ھەولێر کەسێک کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: شەوی ڕابردوو کاتژمێر (۱۰)، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەگەڕەکی کورانی عنکاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت لەسەر شکاندنەوە سەریەکتری بە ئۆتۆمبێل، دەبێتە کێشە و دەمەقاڵی دواتر کێشەکە تەشەنە دەسێنێت و لە ئاکامدا کەسێک دەکوژرێت بەناوی (نبی عزیز احمد)، تەمەن (۲۸) ساڵ .
دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ کرد .





ئەم هەواڵە 4441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad