English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ پاراستنى ددانى منداڵه‌كه‌ت
2018-06-20 [08:32 AM]

هەولێر ـ ZNA



ددانه‌كانى منداڵ به‌هۆى زۆر خواردنى شیرینى و شوكلاته‌ و شیره‌وه‌ زۆر خێرا ڕه‌ش ده‌بنه‌وه‌ و توشى كلۆربوون ده‌بن .

هه‌ربۆیه‌ پزیشك ئامۆژگارى دایكان وباوكان ده‌كات پێویسته‌ گرنگى بده‌ن به‌ ددانى منداڵه‌كانیان و فێریان بكه‌ن ڕۆژانه‌ دووجار ددانه‌كانیان بشۆن ، باشتروایه‌ منداڵ له‌ته‌مه‌نى سێ ساڵییه‌وه‌ ده‌ست به‌ ددان شوشتن بكات ، ئه‌گه‌ر پێشتریش فێر بیت باشتره‌.
چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ ددانى منداڵ:-

- شیرى گه‌رمى قووتوو مه‌ده‌ به‌ منداڵه‌كه‌ت ، پێویسته‌ سارد بێته‌وه‌ ئینجا بیخوات .

- شه‌وان پێش خه‌وتن مه‌هێڵه‌ شیرین و شیر و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ شه‌كر بیخوات .

- له‌ته‌مه‌نى شه‌ش مانگییه‌وه‌ ئاو و شه‌ربه‌تى میوه‌كان بده‌ به‌ منداڵه‌كه‌ت ، چونكه‌ له‌ته‌مه‌نى گه‌وره‌یدا ددانه‌كانى پته‌و ده‌كات .

- خواردنى سه‌ووزه‌ و میوه‌ بۆ منداڵ زۆر گرنگه‌ ، ددان له‌ فه‌وتان و كلۆر بوون ده‌پارێزێت .

- هه‌وڵ بده‌ فێرى بكه‌یت ڕۆژانه‌ دووجار ددانى بشوات، تا دوور بیت له‌ ئازارى ددان.
 





ئەم هەواڵە 6916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad