English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان شیاوی ناوه‌كه‌ی نییه‌
2018-06-20 [09:04 AM]

ZNA- ھەولێر


نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند و گوتی: "ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ شیاوی ناوه‌كه‌ی نییه‌". 

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كه‌ له‌ تەلاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازیانكرد، هالی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، مایك پۆمپیۆ بڕیاره‌كه‌یان راگه‌یاند. 

نیکی هالی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ساڵێك بەرلە ئێستا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا چاكسازی نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌مریكا لێیده‌كشێته‌وه‌، باسی له‌وه‌یش كرد كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا نه‌كراوه‌. 

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ كرد كه‌ وڵاتانی وه‌ك چین، ڤێنیزوێلا و كوبا كه‌ له‌ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دان پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤیان تیادا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ پێشینه‌ بڕیار ده‌دات دژبه‌ ئیسرائیل. 

نیکی هالی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌ ئه‌نجوومه‌كه‌ راگه‌یاند و گوتی: "ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی پێشینه‌ بڕیاری درێژخایه‌نی له‌باره‌ی ئیسرائیله‌وه‌ هه‌یه‌". 

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ دوای ئه‌و نوێكاریانه‌ی له‌ هه‌یكه‌لی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا ده‌كرێن ره‌نگه‌ ئه‌مریكا دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوی، گوتیشی: "ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ شیاوی ناوه‌كه‌ی نییه‌". 





ئەم هەواڵە 2377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad