English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیندار زێباری: تێچووی ئاواره‌كان له‌ ساڵیكدا نزیكه‌ دوو ملیار دۆلاره‌
2018-06-20 [11:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ژمارەی ئاوارەکان لە زیاد بوونە بەهۆی ململانێی تائیفی، بوونی میلیشیاکان و مەترسی بوونی تیرۆریستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ وە نزیکەی شه‌ش هەزار کەس ئاوارەی هەرێم بوون، وتیشی، بڕی تێچووی خەملێنراو بۆ دابين كردنى پێداويستی کۆمەڵايەتی، پەروەردەیی، ئابووری و مرۆيی ئاوارەکان و پاراستنی سەرجەم مافەکانيان لە هەرێمی كوردستان بريتيە لە ملیارێک و 988 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پابەندبوونی بە بنەما نێودەوڵەتییەکان و پرینسیپ و بەهاکانی مافی مرۆڤ بەردەوام پەناگەی ئارام بووە بۆ خەڵکی لێقەوماو و دەرگای کراوەبووە بەرووی ئاوارە وپەنابەراندا بە هەموو پێکهاتە ئایینی، مەزهەبی و نەتەوەییەکان لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ. هاتنی بە لێشاوی ئەم ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران وای کردووە کە ژمارەی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی ٣٢% زیاد بکات و بەمەش حکومەتی هەرێم کەوتووەتە ژێر باری ئەرکێکی قورسەوە بەتایبەتی لە رووی ئابوورییەوە. بەپێی دواین ئامارەکان رێژەی پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٤٢ هەزار ، پەنابەرانی باکوور 21 هەزار، رۆژهەڵات 13 هەزار و کۆی گشتیان گەشتووەتە زیاتر لە 277 هەزار کەس، هەروەها زیاتر لە ملیۆنێک و  سەد هەزار ئاوارەمان لە ئێستادا لە هەرێم هەیە کە پێکدێن لە پێکهاتەی برا عەرەبەکان، کوردانی ئێزیدی، مەسیحی، کاکەیی، شەبەک و پێکهاتەکانی دیکە.

د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی پەنابەراندا رایگەیاند" حکومەتی هەرێم هیچکات سیاسەتی ئەوەی نەبووە بە زۆر ئەم ئاوارە  و پەنابەرانە بگەڕێنێتەوە شوێنەکانیان و بە هیچ شێوەیەک ناچار بەم کارەی نەکردوون بەڵکو بە پێچەوانەوە هەوڵی جددی داوە بۆ دابینكردنى پێداويستییە مرۆییەکان بۆیان و پاراستنی سەرجەممافەکانيان لە هەرێمی كوردستاندا بۆ ئەوەی بتوانن بمێننەوە ئەگەرچی خۆی فشارێکی زۆری لەسەر بووە. شایەنی ئاماژە پێکردنە ئەوانەی کە بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە لە مانگی ئایار رێژەکەیان 2055 کەسە".

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی تێچووی خەملێنراو بۆ دابين كردنى پێداويستی کۆمەڵايەتی، پەروەردەیی، ئابووری و مرۆيی ئاوارەکان و پاراستنی سەرجەم مافەکانيان لە هەرێمی كوردستان بريتيە لە ملیارێک و 988 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.  هەروەها تێچووی دابينکردنی پێداويستييە هەرە سەرەتاييەکانی ڕۆژانەی هەر ئاوارەيەك، وەکو شوێنیحەوانەوە، ئاسايش، ئاو و پاکوخاوێنی، کارەبا، تەندروستی، پەروەردە، بەڕێوەبردن و ئيدارەدانی کەمپەکان دەکاتە 5 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری ئەمریکی. لە ئێستادا ژمارەی کەمپەکان ٣٩ کەمپە کە ٩ کەمپیان تایبەتە بە پەنابەران و ٣٠ کەمپیش بۆ ئاوارەکان.

ژمارەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوونە بەهۆی ململانێی تائیفی، بوونی میلیشیاکان و بوونی شانەی نووستووی تیرۆریستان بەتایبەت لە هەندێک لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم وای کردووە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە روو لە هەرێم بکەن و ئەوانەش لێرەن نەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان بۆ نموونە هەر لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ دا 592 کەس ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە کە زۆرینەیان لە موسڵەوە هاتوون، هەروەها لە مانگی ١ی ٢٠١٨ تا ئەمڕؤ ئەو ژمارەیە گەشتووەتە 5981 کەس.

سەبارەت بە دابین کردنی هەلی کار بۆ ئاوارە  وپەنابەران رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند"حكومەتى هەرێم، سياسەتێکی بۆ سەرجەم ئاوارە و پەنابەران پەيڕەو کرد لەسەر بنەمایمافی مرۆڤ ئەوەش پێدانی مۆڵەتی نشينگە وکارکردن بوو. ئەوەش بووە هۆکارێک بۆ رەخساندنی دەرفەتى كاركردن بۆ ژمارەيەكى زۆرى ئاوارە و پەنابەر و ئامارێکی دڵخۆشکەری رێژەی کاریبەرهەم هێنا، کە ٦٣،٥ ٪ى ئاوارەكان و ٨٧،٩ ٪ى پەنابەرانى سوريا ئەوانەى دەتوانن كاربكەن، كار دەكەن و داهاتێک وەدەست دەخەن لە ناوە و دەرەوەى كەمپەكان".

لە درێژەی قسەکانیدا زێباری جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوە نێودەولەتییەکان و ئاژانسەکانی یوئێن هاوکاربوونە بۆ باشتر کردنی رەوشی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران بەڵام کێشەکە لەوەدایە مانەوەی ئەم ژمارە زۆرە ئاوارەیە و زیادبوونی خێراى ژمارەی دانیشتوان بەهۆی هاتنی ئەم ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران حکومەتی هەرێمی خستووەتە ژێر باری ئەرکێکی قورسەوە و ناتوانێت بە تەنها رووبەرووی ئەم رەوشە ببێتەوە بۆیە داوا دەکەین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە هاوکارییەکانیان بۆ ئاوارەو پەنابەران زیاتر بکەن بەتایبەتی لەرووی دابین کردنی پێداویستی تەندروستی و پەروەدە و دابینکردنی شوێنی حەوانەوە بۆیان".





ئەم هەواڵە 3607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad