English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێسەرپەرشتان له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانیه‌وه‌ هاوکاری دەکرێن
2018-06-20 [11:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە درێژەی هەڵمەتی دابەشکردنی موچەی مانگانەی خێزانانی بێسەرپەرشت، لە پارێزگای سلێمانی هاوکاری ماددی پێشکەش بە ٣٢ خێزان کرا، لە پارێزگاکانی هەولێر، نەینەوا و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانیش موچەی مانگانەی ١٣٨ خێزان دابەشکرا.

ئەمرۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بێسەرپەرشتان، بە هاوکاری خێرخوازێک لە هەولێر موچەی مانگانە بۆ ٣٥ خێزانی بێ سەرپەرشت دابینکرا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ئۆفیسی نەینەوای دەزگای خێرخوازیی بارزانی پارەی کاش پێشکەش بە ٤٤ خێزانی دیکەی بێسەرپەرشت کراوە، لە ئۆفیسی گەرمیان و ئۆفیسی دهۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌ش ئەم هەڵمەتە بەردەوام بووە و تیایدا ٥٩ خێزانی بێسەرپەرشت موچەی مانگانەیان پێ بەخشرا.

ئەمرۆ لە  سلێمانی بە هاوکاری خێرخوازێک موچەی مانگانە بۆ ٣٢ خێزانی بێ سەرپەرشت دابینکرا. کە هەر خێزانێک لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە ١٠٠ هەزار دیناری عێراقیان پێشکەش کرا.

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری خێرخوازان مانگانە بڕی ١٠٠ هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر خێزانێکی بێسەرپەرشت کە پێشتر لە لایەن تیمەکانی دەزگاوە ناویان تۆمار کراوە دابین دەکات.

 





ئەم هەواڵە 2227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad