English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەولێر ھۆشدارییەکی بەپەلە دەدات 
2018-06-20 [12:20 PM]

ZNA  - ھەولێر 



  بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر لەڕێگای فازڵ حاجی گوتەبێژی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ، پەیامێک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدان کردنەوە و چاککردنی ڕێگاکانی دەرەوەی ھەولێر دەکات . 

 لەراگەیاندراوەکەی ھاتووچۆدا ھاتووە ، ماوەیەک بەر لەئێستا بەھاوبەشی لەگەل کەرتی ھاتووچۆی قوشتەپە تیمەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتیەکەتان ، ھەڵسان بە لابردنی سەرجەم ئەو شوێنە پێچکردنەوە نایاساییانەی کەلەلایەن کۆمپانیاکاناوە دروستکرابون لەسەر ڕێگای ھەولیر تاکو قوشتەپە کەئەمە جێگای دەستخۆشی بوو بەلابردنیان. 


لە راگەیندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەلام لە ئێستادا  خاوەن کۆمپانیا چاوچنۆکەکان کە مێشکیان ھیچی تری تێدانیە تەنھا پرَکردنی گیرفانیان نەبێت وەبەبێ گوێدان بەسەلامەتی ھاوڵاتیان ھەڵساون بەھەمان کاری پێشوو، بەڵکو ئەمجارەیان لەچەند شوێنێکی تر پڕیان کردۆتەوە.  


ھەروەھا لە راگەینداوەکە دەڵێت ، ‌ داواتان لێدەکەین کەبەزوترین کات ھەڵمەتیکی ترئەنجامبدەنەوە ، وەئەم سەرپێچیانە لاببەن و‌سزای ئەم کۆمپانیایانەش بدەن لەسەر دوبارەکردنەوەی سەرپێچیەکەیان ، بەتایبەتی کەلەئەمرۆوە ئەگەر ھەیە ڕێگای ھەولێر - کەرکوک بکرێتەوە ، کەئەمەش وادەکات لۆدێکی زۆر بکەوێتە سەر ڕێگایەکە  ، وەبونی ئەو شوێنە نایاسییانەش حالەتەکە مەترسیدارتر بکات بەتایبەتی لەکاتی شەودا. 

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 12238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad