English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوانێک بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیان لەدەست دەدات 
2018-06-20 [02:08 AM]

ZNA  - ھەولێر 


     

لە چیای مامەندە کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ھەڵشۆ لە قەزای پشدەر، شوانێک بەرد بەر سەری دەکەوێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ھەواڵێکدا رایدەگەیێنێت، کاژێر ١١:١٥ خولەکی رۆژی چوارشەممە ٢٠-٦-٢٠١٨، ھاووڵاتییەک بەناوی (د . ح . ڕ) تەمەن ٢٠ ساڵ، دانیشتووی گوندی شێنێ، بە برینداری گەیێندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای چارەسەری سەرەتایی بەھۆی سەختی برینەکەی بۆ سلێمانی بەڕێکرا".

بەگوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو شوان بووە و لە چیای مامەندە کە دەکەوێتە ‌سنووری شارۆچکەی ھەڵشۆ لە قەزای پشدەر بەرد کەوتۆتە خوارەوە ‌و بەر سەری کەوتووە و بە ھۆیەشەوە بریندار بووە، دوای بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کاژێر ٣:٠٠ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 14686جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad