English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا... پۆلیس گه‌مارۆی باره‌گای حزبوڵای داوه‌
2018-06-20 [04:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، پۆلیسی عێراق باره‌گای میلیشای حزبوڵای له‌ به‌غدا گه‌مارۆ داوه‌.

له‌ناوچه‌ی شه‌قامی فه‌له‌ستین له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حزبوڵا له‌ یه‌كێك له‌ بازگه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به‌ وه‌ستان، پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و چه‌كدارانی ئه‌و حزبه‌ روویدا و له‌ ئاكامدا پۆلیس گه‌مارۆی باره‌گاكانی داوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وتی، به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كدارانی حزبوڵا دوو پۆلیس بریندار بوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، هێزێكی پۆلیس ئۆتۆمبێلێكی داواكراویان له‌ ناوچه‌ی شه‌قامی فه‌له‌ستین راگرت، دوای چه‌ند خوله‌كێك هێزێكی حزبوڵا هاتن و له‌گه‌ڵ پۆلیس كه‌وتنه‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیس بریندار بوون.

 

ئه‌لوه‌ته‌ن





ئەم هەواڵە 5851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad