English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: رێگه له جیاکردنەوەی منداڵانی کۆچبەران له بنەماڵەکانیان دەگرم
2018-06-20 [05:30 AM]

ZNA- هەولێر


 

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا دەڵێت، فەرمانێکی جێ‌بەجێکار بۆ پێشگرتن له جیا کردنەوەی منداڵانی کۆچبەران له دایک و باوکیان واژۆ دەکات.

 

ئەم واتانەی ئەمڕۆ ترامپ له کاتێکدایه که چەند رۆژێکه جیاکردنەوەی منداڵانی کۆچبەران له دایک و باوکیان، ناڕەزایی بەرفراوانی لێکەوتۆتەوه.

 

دۆناڵد ترامپ گوتی، ئامانجی ئەو پاراستنی شیرازەی ئەندامانی خێزانی کۆچبەرانه. هیواشی خواست ئەم فەرمانه لەلایەن کۆنگرەوه پەسەند بکرێت و ببێته یاسا.

 

له پێنج هەفتەی رابردوو، زیاتر له ٢٣٠٠ منداڵی کۆچبەر له دایک و باوکیان جیاکراونەتەوه.

 

پێشتریش، "پۆل رایان" سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا گوتبووی، پرۆژه یاسایەک بۆ پێشگرتن له جیاکردنەوەی منداڵانی کۆچبەران له بنەماڵەکانیان دەخرێته دەنگدان.

 

ترامپ پێشتر پشتیوانیی له بڕیاری جیاکردنەوەکه کردبوو و گوتبووی، ناکرێت منداڵان لەگەڵ دایک و باوکیان بخرێنه زیندانەوه. حکومەتەکەی ترامپ وەک تاوانبار دەڕوانێته کۆچبەرانی نایاسایی.

 

Euronews





ئەم هەواڵە 4687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad