English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و عێراق پێشنیاری رووسیا و سعوودیای بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت رەت کردەوه
2018-06-20 [05:46 AM]

ZNA- هەولێر


 

"بیژەن زەنگەنه" وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، لەوانەیه وڵاتەکەی به کەمێک زیادکردنی بەرهەمی نەوتی ئۆپێک رازی بێت.

 

زەنگەنه دوێنێ گوتبووی، پێشنیاری رووسیا و سعوودیای بۆ زیادکردنی بەرهەم رەت کردۆتەوه، بەڵام ئەمڕۆ گوتی، ئەو ئەندامانەی له مانگەکانی رابردوو کەمتر له بڕی دیاریکراو بەرهەمیان هەبووه، دەتوانن بگەیەننه ئەو رێژەیەی بۆیان دیاری‌کراوه.

 

چاودێرانی بواری نەوت چاوەڕوانی کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک دەکەن و دەڵێن، ئەگەر بڕیارەکه جێ‌بەجێ بکەرێت، رێژەی بەرهەمی نەوتی سعوودیا زیاد دەبێت.

 

مۆسکۆ و ریاز پێشنیاریان کردبوو، بەرهەمی نەوتی ئەندامانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک رۆژانی یەک ملیۆن و نیو بەرمیل بەرهەمیان زیاد بکەن.

 

ئێران و عێراق و ڤەنزوێلا و ئەلجەزائیر دژی ئەم پێشنیاره بوون.

 

کەم کردنەوەی یەک ملیۆن و ٨٠٠هەزار بەرمیل بەرهەمی رۆژانی که نزیک دوو ساڵ لەمەوبەر لەسەری رێککەوتبوون، نرخی نەوتی له ٢٦دۆلارەوه گەیانده نزیکەی ٧٥دۆلار.

 

بڕیاره رۆژی هەینی وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک لەمبارەیەوه بڕیار بدەن.

 

Radiofarda





ئەم هەواڵە 10516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad