ZNA – هەولێر
ئەکتەری سینەمایی هیندی، ئەمیاتب باچان، بەشداری لە فیلمێکی نوێی بۆلیوودیدا دەکات.
گۆڤاری هۆلیوود ریپۆرتەر بڵاوکردووەتەوە، باچان بشداری لە فیلمێکی نوێی سینەمایی بەناوی " Badla" دەکات.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی سۆجۆی گۆشە و تاپسی پانو رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
چیرۆکی فیلمەکە لە فیلمێکی سینەمایی ئیسپانی بەناوی "Contratiempo The Invisible Guest" وەرگیراوە.
فیلمەکە باس لە بازرگانێکی سەرکەوتوو دەکات و خاوەن ناوبانگییەکی باشە، بەڵام تۆمەتی کوشتنی خۆشەویستەکەی دەخرێتە پاڵ، ئەویش هەوڵ بۆ ئەوە دەدات کە بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت.
ئەم هەواڵە 9931جار خوێندراوەتەوە |