English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بەڕێوەدەچێت
2018-06-20 [08:18 AM]

ZNA – تاران


سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە شاری ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە بە هاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەهان و ناوندیی سینەمایی ئێران و هەروەها بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی سیناریۆ لە دوو گرووپی "پیشەیی" و "ئەندێشەی نوێ"، بەشی "کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی هونەریی سینەما" و هەروەها بەشی "رێزلێنان و بیرئانین" لە رۆژانی 30 ئۆگۆست تا 5ی سێپتەمبەری 2018 لە سینەما "نقش جهان"، پەردیسی سینەمایی "چهارباغ"، سینەما "فەلەستین" و سینەما "سێپاهان" لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، چەندین مەبەست لەخۆدەگرێت، لەوانە: یەکەم ـ ناساندیی بەرهەمی بەرچاویی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە بوارەکانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی و رێزگرتن لە بەرهەمهێنەرانی ئەم فیلمانە، دووهەم ـ رەخساندنیی بواریی گونجاو بۆ چالاکانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فیستیڤاڵە و سێهەم ـ سەرهەڵدان و گەشەپێدانی بەرهەمهێنان و نمایش لە سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە رێگای رەخساندنیی هەل بۆ گۆڕینەوەی ئەندێشە و ئاڵووگۆڕیی بیرووڕا لە نێوان کاربەدەستانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان، خاوەنبیران و هۆگرانی هونەری سینەما.

 

فیستیڤاڵەکە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە خۆگرتووە، لەوانە: پێشبڕکێی "سینەمایی نێودەوڵەتی" و پێشبڕکێی "سینەمای ئێران".

 

لە بەشی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی هەشتەمین خولی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانیشدا، خەڵاتی "پەپوولەی زێڕین" بە باشترین سیناریۆنووس لە دوو گرووپی "پیشەیی" و "ئەندێشەی نوێ" پێشکەش دەکرێت.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 9538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad