English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین لە بەیانیاندا
2018-06-21 [06:31 AM]

هەولێر _ ZNA


 

خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین لە بەیانیاندا چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەیە، وەک زیادکردنی بەرگری لەش و ڕێگریکردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند سوودێکی خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوینی لە بەیانیاندا خستووەتەڕوو، بەمجۆرە:

- بە هۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید لە هەردوو گوێزی هیندی و هەنگویندا ڕێگری دەکات لە زوو چرچبوونی پێست و دەرکەوتنی نیشانەکانی زیادبوونی تەمەن.

- خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین ڕۆژانە بەرگری لەش زیاد دەکات.

- خواردنەوەی ئەم تێکەڵەیە لە بەیانیاندا وزەی تەواو بە جەستە دەبەخشێت و پۆتاسیۆم دەبەخشێت بە ئێسکەکان.

- بەگوێرەی توێژینەوەکان خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرسکردن دەدات و ئازاری گەدە کەم دەکاتەوە.

- بەهۆی بوونی ماددە ڕیشاڵییەکان چارەسەری قەبزی دەکات.

- ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.

- ئەو ماددە بەسوودانەی لە گوێزی هیندی و هەنگویندا هەیە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکانی دڵ دەدات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 2044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad