هەولێر _ ZNA
لەگەڵ چونەتەمەنەوە جەستە زیاتر پێویستی بە ڤیتامین و کانزاکان دەبێت، بەتایبەت لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە، کە سوودیان هەیە بۆ باشترکردنی بیرەوەری و بەهێزکردنی ماسولکەکانی جەستە.
ماڵپەڕی "ڕۆتانا" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە چوار جۆر لە ڤیتامین دەدات کە جەستە پیویستی پێیەتی بەتایبەت لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە، ئەوانیش:
- کالیسیۆم
لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی ٤٠ ساڵی بوونی ئەو خواردنانەی کە ماددەی کالیسیۆمیان تێدایە گرنگن بۆ جەستە، کە دەتوانرێت بە شێوەی ڤیتامین بخورێت، دەبێتەهۆی پاراستنی ددان و ماسولکەکانی جەستە، دڵ لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەپارێزێت.
- ڤیتامین D
یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان کە جەستە پێویستییەتی بەتایبەت لە تەمەنی ٤٠ ساڵی بەرەوسەرەوە، بە جێگرەوەی کالیسیۆم دادەنرێت، سەرچاوەکانی ئەم ڤیتامینە، خۆدانە بەر تیشکی خۆر یان لەڕێگەی خواردنی دەرمانی ڤیتامینەوەیە.
- ئۆمێگا ٣
خواردنی ئەو بەرهەمانەی کە ئۆمێگا ٣ لە پێکهاتەیدا هەیە، بەتایبەت لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵی دەبێتەهۆی پاراستنی لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان کە لەو تەمەنەدا توشدەبن وەکو نەخۆشییەکانی دڵ و کۆلیسترۆڵ و پاراستنی بیرەوەری و تواناکانی مێشک، سەرچاوەی ئۆمێگا ٣ ماسی و چەرەسات یان دەرمانە.
- مەگنیسیۆم
یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە جەستە پێویستیەتی، بەتایبەت لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵی کە جەستە لە نەخۆشی شەکرە دەپارێزێت، لەڕێگەی چەرەسات و ئەڤۆگادۆ و سەوزەواتەوە مەگنیسیۆم دەستدەکەوێت.
ئەم هەواڵە 8314جار خوێندراوەتەوە |