English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسۆنی بالای ھەلبژاردنەکان وادەی پێکھێنانی ھاوپەیمانی درێژکردەوە
2018-06-21 [07:43 AM]

ZNA- ھەولێر


كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ ھه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت ، واده‌ی تۆماركردنی ھاوپه‌یمانییه‌تی بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش ھیچ ھاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

شۆرش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ ھه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: یه‌ك داواكاری بۆ پێكهێنانی ھاوپه‌یمانییه‌تی بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و داواكارییه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و واده‌ی كه‌ پێشتر كۆمیسیۆن رایگه‌یاندبوو، رۆژی ٢٠/٦/٢٠١٨ واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌تی كۆتایی پێده‌هات، به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی، واده‌كه‌ بۆ كاتژمێر ١١ـی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی ٢٥ـی ئه‌م مانگه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌





ئەم هەواڵە 3268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad