English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
10 رێگا بۆ دابەزاندنی کێشت
2018-06-21 [08:18 AM]

هه‌ولێر - ZNA



خەون بە لەشولارێکی رێک و تەندروستەوە دەبینیت، کەواتە دەبێت هەوڵبدەیت و هەنگاوی نوێ پەیڕەوبکەیت، لەپێناو یەکسان راگرتن و دابەزاندنی کێشت.

بەگوێرەی هەواڵێکی " dw" ئەڵمانیا، 10 رێگا یارمەتی دابەزاندنی کێشت دەدات:

1-پەیڕەوکردنی سیستمی خواردنی تەندروست، کە کاریگەری لەسەر زیادبوونی کێشت نەبێت

2-خواردن بەشێوەیەکی خێرا و پەلە مەخۆ.

3-بایەخ بە ژەمی بەیانیان بدە.

4-بەیانیان قاوە بخۆرەوە.

5-خواردنەوەی دوو کوپ ئاوی گەورە بەیانیان بەگەدەی خاڵی، چونکە کرداری هەرس چالاک دەکات، یان 30 خولەک پێش ژەمەکان.

6-خۆت بێ بەش مەکە لە هەر خواردنێک کە ئارەزووی دەکەیت، بەڵام بە بڕی پێویست و تەندروست، بە نمونە سەوزەی لەگەڵدا بخۆ، یاخود ژەمی گەورە مەخۆ، بەڵکو بەشی کەم کەم.

7-برسێتی هەموو کاتێک مانای ئەوە نییە خێرا نان بخۆیت بە نمونە شەوان درەنگ، بەڵکو برسێتی هۆرمۆنی گەشە چالاکدەکات و کرداری هەرس خێرا دەکات و رێژەی شەکر لە خوێندا رێکدەخاتەوە.

8-دەکرێت بە خواردنەوەی شەربەتە سروستییەکان، بۆ ماوەیەک برسێتیت رابگریت، وزە بە لەشت ببەخشیت، بەڵام ئاگاداربە هەندێکیان رێژەی کالۆریان زۆرە.

9-لەکاتی گونجاودا شەوانە بخەوە، بەڵام باشترە لە 7-8 کاتژمێر کەمتر نەبێت، چونکە زیاتر برسی دەبیت و ئارەزووی خواردن زیاددەبێت بە برسێتی.

10-هەرگیز بە برسێتی مەچۆ بۆ بازاڕ و مارکێتەکان، چونکە خواردنی زۆر و ناتەندروست دەکڕیت.





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad